ڤیدیۆ.. هانی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوبکاتەوە. 

(ئاشقی) نوێترین کاری هونەری هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی-یە و لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تیزەری ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاویبکاتەوە. 

بەرهەمە نوێکەی هانی لە تێكستی ئەمین شنۆییە، لە لایەن سایمەند كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجام دراوە. 

هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.


PM:01:11:31/10/2023