جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەڕێگەی پۆستێکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، مۆندیالی 2034 لە شانشینی سعودیە ڕێکدەخرێت.
ئینفانتینۆ وتی: گەورەترین نمایش لەسەر زەوی بۆ مۆندیال لە لایەن کەنەدا و مەکسیک و ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەمریکای باکوور ڕێکدەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە دوو خولی داهاتووی مۆندیال لە ئەفریقا (مەغریب) و ئەوروپا (پۆرتوگال و ئیسپانیا) بەڕێوەبچێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سێ یاری کردنەوەدا کە لە ئەمریکای باشوور (ئەرجەنتین، پاراگوای و ئۆرۆگوای) لە ساڵی ٢٠٣٠، و لە ئاسیا (سعودیە) لە ساڵی ٢٠٣٤ ئەنجام دەدرێت.”