٢٠٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

ئەم بەیانییە پێنج شەممە بڕی ٢٠٠ ملیار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی کە پێویستە وەک وەجبەی دووەمی ئەو قەرزە لە بەغداوە بنێردرێت بۆ هەرێم.

سەرچاوەیەک لە وەزرەتی دارایی هەرێمەوە بە " سپی " راگەیاند " ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە لە بانکی رافیدینەوە خراوەتە سەر هەژمار بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".

بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا بە تایبەتی رۆژی یەک شەممە داهاتوو بڕی ٥٠٠ ملیار دیناری تر رەوانە هەرێم بکرێت.

دوێنێش ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) رایگەیاند کە شەممە لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ رادەگەیەندرێت.

بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی مووچەی مانگی هەشت ئەنجامدرێت و کۆتایی بێت.




AM:10:15:02/11/2023