ئێران.. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا (٢٧) کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانى ئەمڕۆ هەنی لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سەنتەرێکى چارەسەرکردنى کەسانى توشبوو بە ماددەى هۆشبەر لە سنوورى شارى گیلانى باکوورى ئێران ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا. 

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە" بەیانى ئەمڕۆ لە ناوچەى لانگارودی سنوورى پارێزگای گیلانى باکوورى ئێران، ئاگرێکی گەورە لە سەنتەرێکى چارەسەرکردنى کەسانى توشبوو بە ماددەى هۆشبەر کەوتەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی کەوتنەوەى ئاگرەکە لەو سەنتەرە ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسى دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیپێکردووە.


PM:01:46:03/11/2023