گۆڕان بریکاری وەزیری پەروەردە لە حزبەکەی دەردەکات


بزووتنەوەی گۆڕان، بریکاری وەزیری پەروەردە ( د. سەیوان عەلی ) لە ریزەکانی خۆی دەر دەکات.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە راگەیاندنێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، هاتووە " بە هۆکاری دوبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی (د.سەیوان عەلی ڕەزا) بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان".

لەو روونکردنەوەیەدا روون نییە، کە تەنها لەبەر درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ دووەمجار، دەرکراوە، یان ژێر بەژێر پێش دەرکردنی لە نێو بزووتنەوەی گۆڕانیشدا نەماوە، بەڵام بزووتنەوەکە نایەوێت رایبگەیەنێت، لە کاتێکدا وەزیری پەروەردە د. ئالان حەمە سەعید کە لە پشکی پارتی یە، بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ کردووە. 



PM:09:52:03/11/2023