وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن سەردانی بەغدا بکات.
 
بە پێی هەواڵی میدیاکانی عێراقی "بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٥ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدا بکات".

رۆژی شەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لیستی ئەو وڵاتانەی کە بڕیارە بلینکن سەردانیان بکات نوێی کردەوە کە لە ناویاندا ناوی بەغدای تێیدا نەبووە،بەڵام بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بلینکن سەردانی بەغدا بکات.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە" بلینکن  بڕیارە سەردانی وڵاتانی تورکیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، هیندستان بکات وگەشتەکەی تا ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت".  
 
 
 



PM:07:27:04/11/2023