کەرکوک.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکوک لە نزیک بەنزینخانەی جەبل بۆر ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب ڕوویدا. 

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە سێ سەرنشینی ژن و شۆفێری پیکابەکە کە ئەندامی خێزانێك بوون گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر- خەبات) رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.


PM:06:45:05/11/2023