سەرۆکی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" نازانم لەم وڵاتە کێ بەرپرسە لە حاڵەتی شەر و ئاشتی؟ کێ حوکمی وڵات دەکات؟".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمشەو یەکشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەرەشەکردن لە وڵاتانی بیانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکا، گۆشەگیرکردنی عێراق و بردنی وڵاتە بەرەو ناسەقامگیری و شەر و ئابڵوقەی ئابوری و خراپبونی دۆخی خەڵکی عێراق".
سەرۆکی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە" نازانم لەم وڵاتە کێ بەرپرسە لە حاڵەتی شەر و ئاشتی؟ کێ حوکمی وڵات دەکات؟ کێ لە خەمی خەڵکی عێراقە؟ وابزانم هەندێک گروپی چەکدار ئەوەندەی خەمی وڵاتانی تر و کێشەی دەرەوەیانە، هیچ لە خەمی خەڵکی عێراق و هاوڵاتییاندا نین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەسە وێرانکردنی عێراق و ناسەقامگیری، ئێوە باج نادەن، بەڵکو خەڵکی عێراق باجەکەی دەدات.