بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٢٤ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری ئەوتۆی کەشوهەوا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە ئارادا نییە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .خێرای با لەسەرخۆ ١٠-١٥ کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەیێت.
خێرای با، لەسەرخۆ ٢٠-١٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٢ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران:٢٥ پلەی سیلیزی