دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی (١٠)ی لیواكانی پێشمه‌رگه‌ دەستپێدەکات

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابەشبکرێت.   

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ مووچەی مانگی (١٠) لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت". 

دەشڵێت" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە". 

ڕۆژی شەممەی ڕابردووش دارایی هەرێم ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران کرد و بڕیارە رۆژی ٩ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچە بهێندرێت.


PM:08:10:06/11/2023