باکوری کوردستان.. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک شەش کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمشەو دووشەممە لە سێرتی باکووری کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک شەش کەس گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمشەو لە سێرتی باکووری کوردستان دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە کە بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە لە نزیک شارۆچکەی میسیرجی سەر بە سێرت روویداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە تەواوی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە. 


PM:11:30:06/11/2023