دژه‌ تیرۆر له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هاوپه‌یمانان و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕوونکردنەوە دەدات

دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر".

دژەتیرۆری کوردستان (پارتی)، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆسەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.


AM:11:58:07/11/2023