یەکێتی لەسەر ناردنی غاز لە کۆرمۆوە بۆ کەرکوک ڕونکردنەوە دەدات

راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند، "هیچ بۆرییەك لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە رانەکێشراوە و  جۆرێک لە ئاڵۆزی تێدایە ئەم هەواڵە و دیارە کە مەبەستێکی سیاسیی هەیە، ئیدی ئیستیفزازکردنی هەرێمی کوردستان یان شتی دیکەیە".

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەهجەت ئەحمەد، راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی دەڵێت:  "وەزارەتی نەوتی عێراق بۆرییەکی بۆ راکێشانی گاز لە کێڵگەی نەوتیی جەمبوورەوە بۆ وێستگەی کارەبای تازە راکێشاوە کە نزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ کیلۆمەتر لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوورە".

‎باسی لەوەشکرد، کە ئەو بۆرییە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە رانەکێشراوە. بە ووتەی ئەو راوێژکارەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی بۆ کاروباری وزە، اگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە دەڵێت، بۆرییەکی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی گازیی کارەبای کەرکوک دەگوێزێتەوە و درێژییەکەی١٠٥٠ مەتر دەبێت، جۆرێک لە ئاڵۆزی تێدایە و دیارە کە مەبەستێکی سیاسیی هەیە، ئیدی ئیستیفزازکردنی هەرێمی کوردستان یان شتی دیکەیە دیارنییە، بەڵام زانیارییەکانی دروست نین


PM:03:58:07/11/2023