وێنەیەکی دەگمەنی گوگوش لە تەمەنی لاوێتیدا بڵاودەکرێتەوە (وێنە)

گۆرانیبێژی ناوداری فارس گوگوش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی دەگمەنی لە تەمەنی لاوێتیدا بڵاوکرایەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی. 

فائیقە ئاتەشین کە بە گوگوش ناوبانگی دەرکردووە لە ٥ی ئایاری ١٩٥٠ لە تاران لە دایکبووە گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی سینەمای ئێرانییە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر لە ئێران و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای نزیک لە خۆی کۆبکاتەوە، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو  دەستی بە کاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی زۆری ھەبووە.

گوگوش (فائیقە ئاتەشین) خانەوادەکەی بە ڕەگەز ئازەری بوون کە لە ئازەربێجانەوە بۆ ئێران کۆچیان کردووە، باوکی خەڵکی شاری سەراب بوو.

ھەر لە تەمەنی منداڵیەوە بە ھاوکاری باوکی دەستی بە کاری ھونەری کرد، بە بەشداریکردنی کاری شانۆ و سینەما و گۆرانی، لە تەمەنی حەوت ساڵی بەشداری چەندین فیلم کرد وەک (پرتگاه مخوف ١٩٦٣، شیطون بلا ١٩٦٥ و پنجره ١٩٧٠)، ھەروەھا لە وتنی چەندین گۆرانی بەشدار بووە.


AM:09:34:08/11/2023