کۆمپانیای دانە گاز: لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ١٢٦ ملیۆن دۆلار قازانجمان كردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای دانە گاز راپۆرتی دارایی نۆ مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژانە ١٢٦ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە". 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیاى دانە غاز، لە ماوەی نۆ مانگى ئەمساڵدا کۆمپانیاکە ١٢٦ ملیۆن دۆلار قازانجى کردووە کە بەراورد بە ساڵى رابردوو (٣٥) ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەی دانا غاز ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتى کۆمپانیاکە بەڕێژەى (٢١%) دابەزیووە و گەیشتووەتە (٣٢٦) ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کە لە نۆ مانگى ساڵەکەدا داهات (٤١٥) ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە" تێکڕاى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (٨%) بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٧ هەزار و ١٥٠ بەرمیل نەوتى رۆژانە، ساڵى داهاتووش پڕۆژەى پەرەپێدانی KM250 تەواو دەبێت و دواتر بەرهەمهێنانی گاز لە (٢٥٠) ملیۆن پێ سێجاوە بۆ (٧٥٠) ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزدەبێتەوە". 

هەر بەپێى راپۆرتەکەی دانا گاز، هەرێمى کوردستان (١٢٧) ملیۆن دۆلار قەرزى دانە غازى داوەتەوە، لەو ژمارەیەش بڕى (٧١) ملیۆن دۆلارى داوەتەوە و (٥٦) ملیۆن دۆلاریش لایەنە ناحکومییەکانى هەرێم داویانەتەوە، لە ئێستاشدا هەرێمى کوردستان ١٠٦ ملیۆن دۆلار قەرزدارى دانە غازە. 


AM:10:50:08/11/2023