سه‌قفی باڵەخانەیه‌كی بازرگانی له شاری سلێمانی ڕووخاو، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ده‌ڵێت، "شەش كه‌س برینداربون و برینی دوو كه‌سیان سه‌خته".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، په‌یامنێری سپی میدیا له سلێمانی رایگه‌یاند، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌قفی باڵەخانەیه‌كی بازرگانی له شاری سلێمانی ڕووخا و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ده‌ڵێت، "پێنج كه‌س برینداربون و برینی دو كه‌سیان سه‌خته".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ رایگه‌یاند، "پێنج كه‌س بینداربوون، دوو كه‌سیان برینه‌كه‌یان سه‌خته و سێ كه‌سی دیكه‌یان برینه‌كه‌یان باشتره و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كراون".
چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شوێنی روداوه‌كه، رایگه‌یاند، "ئه‌م جۆره كاراساتانه به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی له شوێنی كاره‌كان، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه".
باسی لەوەشکرد، لەم ساڵیش‌دا تائێستا ٢١ كه‌س له شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەو کرێکارانەشی کە برینداربون یان گیان لەدەستدەدەن سەرجەمیان کرێکاری رۆژانەن و لەلایەن دەستەبەری کۆمەڵایەتییەوەوە دەستەبەر نەکراون.