وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی کرد

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ڕایگەیاند "چوارشەممە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی کردوە و ئامادەی هاوکاریی کۆمسیۆنیان کردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وەڵامی کۆمیسیۆن توشی شۆکی کردوون".

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی کردوە و ئامادەی هاوکاریی کۆمسیۆنیان کردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام کۆمسیۆن رەتیکردۆتەوە هیچ هاوکارییەک بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە لەهەرێم وەربگرێت".

ئەم پەرلەمانتارە سەبارەت بە هاوکارییەکانی وەفدی حکومەت  باسی لەوەکرد هاوکارییەکە لە ڕووی ئامێر و کارمەند و هەرشتێ کۆمسیۆنی عێراق داوا بکات، بەڵام بەغداد پێی وتوون "سوپاستان دەکەین و هیچ شتی ئێوەمان ناوێت، هیچ، تەنانەت جگە لە ئامێر و ئەجهیزەو شت، هەموو کارمەندانیش بەغداد خۆی دەینێرێت".

لە کۆتایدا
 محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وتی "ئەمەش گورزێکی ترە لە پارتی و یەکێتی".


PM:05:45:08/11/2023