لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٣٩ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند" لە ماوەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ٣٩ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش ٣٤ کەسیان فەلەستینی و چوار کەسیان ئیسرائیلی و کەسێکیش لوبنانییە".
بە پێی ڕاگەیاندراوی لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئەم مانگە، هەشت ڕۆژنامەنووس بریندار بوون و سێ ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون و نۆ ڕۆژنامەنووسی دیکەش لەو شەڕەدا دەستگیر کران.