هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت

ئەم شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان دووکەڵ دەکات دوو هەفتەیان کات هەیە چاکی بکەنەوە،دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەگیرێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند"  بە مەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بە گشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی، سەرجەم شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دووکەڵ بکەن و گازی ژەهراوی دەربکەن".

هەروەها رایگەیاند"شۆفێران لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبەکەنەوە چونکە دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت تا ئەو کاتەی چاک دەبێتەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ئەمڕۆوە تا ٢ی ئەم مانگە شۆفێران مۆلەتیان هەیە ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەنەوە.

 



PM:12:56:09/11/2023