دابەشکردنی بەشە خۆراکی نۆیەم دەستپێدەکات

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی نۆیەم دەستپێکردووە، پێشنیازیش کراوە کە ئاردی سفر و پەنیر و شیر زیادبکرێت". 

موسەننا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند" لە ئامادەکاریدان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی نۆیەمی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازێکیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ زیادکردنی (ئاردی سفر و پەنیر و شیر) بۆ بەشە خۆراک، لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین. 

ئەوەشی خستەروو، کۆگایەکی نوێی بەشە خۆراکیان کردووەتەوە کە دەتوانێت بەشە خۆراکی چوار مانگی داهاتوو لە خۆبگرێت.


PM:06:15:09/11/2023