فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، بڕی ئەو پارە نەختینەیە دیاری دەکات کە گەشتیارێک ڕێگەی پێدراوە بیهێنێتە ژوورەوە و دەرەوەی عێراق.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڕی ئەو پارەیەی دیاریکرد کە گەشتیارێک لەکاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق و هاتنی بۆ عێراق ڕێگەپێدراوە کە پێی بێت، هاوکات ڕێنمایی ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو، دەبێت گەشتیارەکە چی بکات.
بەپێی فەرمانەکە، گەشتیارێک ئاساییە و ڕێگە پێدراوە کە بڕی ( ١ ملیۆن دیناری عێراقی) پێ بێت و هیچ لێپرسینەوەیەکی لێ ناکرێت، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو دەبێت ڕێکارەکان و زانیاری بدات لەسەری.
بۆ دۆلاریش ڕێگەپێدراوە لە بڕی ١ دۆلارەوە تا ١٠هەزار دۆلاری پێبێت چ لە کاتی هاتنی بۆ عێراق و ڕۆشتنی بۆ دەرەوەی عێراق.