نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دابەزینى نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزی کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٨٥٥ لیرەی تورکی. 

ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخی لیرە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا بانكی ناوەندی توركیا كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی وەک یەکێک لە ڕێكارەکان گرتەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری نرخی لیرە. 

لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەی (٢٨%)ی بەهاکەی لە دەستداوە، هەروەها بەهۆی سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی لەسەدا (٣٠)ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا. 


PM:04:46:10/11/2023