هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ٢٠٢١ رادەگێرێت

بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ وگومرگەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ٢٠٢١ رادەگێرێت.

رۆژی هەینی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان  بە تۆڕی میدیایی (رووداوی) رایگەیاند" بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و گومرگەکان، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی مۆدێلی ساڵانی پێشوو رادەگیرێت و مۆدێلێکی دیکەی بەرزتر زیاد دەکرێت. ئەمە چەند ساڵێکە جێبەجێ دەکرێت". 

ساماڵ عەبدولڕەحمان راشیگەیاندووە" لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل ساڵی ٢٠٢١ لە گومرگەکانەوە راگیراوە و تەنیا ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵانی ٢٠٢٢، ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ رێگەپێدراوە هاوردە بکرێت".
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاماژەیبەوەشداوە کە ئەم بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت.
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری تایبەت بە ئۆتۆمبێلی لە عێراق ڕاگەیاند و وتی" لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا حەوت ملیۆن و ٤٦٠ هەزار ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبوون". 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دوو ملیۆن و ٧١ هەزار و ٦٢٦ ئۆتۆمبیل هەبوون.
 
 



PM:08:27:10/11/2023