وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی پابەندنەبوون بە رێکەوتنی ئۆپێک ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتەوە رایگەیاند" زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت شتێکی ئاساییە". 

 ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند" زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن شتێکی ئاساییە و هیچ پەیوەندییەکی بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانەوە نییە، بەڵکوو بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی بازاڕ و پێویستی ناوخۆ لەم کاتەدا، ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەرز بووەتەوە".

ئەم ڕوونکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە هات، کە هەندێک لە میدیاکان باسیان لەوە کرد، عێراق پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس شکاندووە و رێژەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیهان بەرز کردووەتەوە.
 



PM:11:35:10/11/2023