بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ناڵە سوپەر ڕاگهیاندکار و وهرزشكار ئازاد بکرێت، بەڵام بۆجارێکی دیکە حكومدرایەوە.
لەمبارەیەوە خوناو عوسمان دایکی ناڵە سووپەر، لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ بۆ ئازادکردنی چووین بۆ دادگای هەولێر، بەڵام دەرکەوت ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی دەوام دۆسیەیەکی نوێیان لەسەر کردووەتەوە و ئەمڕۆ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی بە پێنج ساڵ و مانگێک سزادرایەوە".
وتیشی" ناڵە تەنیا وەڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە کە دراونەتە پاڵی، ئەو تۆمەتانەش لە رێگەی کچێکەوە بۆی هەڵواسراوە کە هاوڕێی ناڵە بووە و بەردەوام لە ماڵی ئێمە بووە، ئەمڕۆ وەکو شاهید بانگی ئەو کچە کرابوو لەسەر وتەکانی، بەڵام ئامادە نەبوو".
بە وتەی خوناو عوسمان، ئەمڕۆ ناڵە بە مادەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ٢٠٠٣سزادراوە، دەشڵێت" رۆژی ١١ی ٥ی ٢٠٢٢ ناڵە بۆ نووسینی ماستەرنامەکەی لە دهۆک بوو، ئەو کچەی برادەری پەیوەندی پێوەکردبوو کە رۆژی ١٢ی ٥ یەک ببینن، بەڵام دەستگیریان کرد، لە کاتێکدا ئەو هیچ کاتێک خۆی حەشارنەدابوو".
ناڵە سوپەر تەمەنی ٣٢ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی هەولێرە و ماوەیەک لە سلێمانی ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە هەولێر لەوێ نیشتەجێیە و میدیاکار و وەرزشکارە، مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو لهگهڵ كچه مۆدێل سۆنیا بهیتوشی دهستگر كرا.