ئەمشەو دووشەممە لە رووداوێکی هاتوچۆدا هێمن قەرەداغی کە ڕۆشنبێرێکی دیاری کوردە گیانی لەدەستدا.
ئەمشەو دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ هێمن قەرەداغی نووسەر و شاعیری دیاری هەرێمی کوردستان، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سنووری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هێمن قەرەداغی ڕۆشنبیر و نووسەر و شاعیر و سینەماکارێکی ناسراوی کوردە و خاوەنی چەندین كتێب و بەرهەمە لە بواری ئەدەب و شیعردا.
هێمن قەرەداغی دەرچووی کۆلێژی هونەری بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانی بووە، هەروەها سیناریۆی بۆ چەندین شانۆ و کورتە فیلم نوسیووە و دواهەمین کاری فیلمی (ماسكی چوارەم) بووە کە نوسین و دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە.