بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، چەند سەنتێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٥٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.
چاودێرانیش گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.