بانکی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە. 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٢ هەزار و ١٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٠ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار و ١٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٧١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 
 
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٢٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ٣٠ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی ڕەزامەندی فەرمی بۆ سێ بانکی ئەهلی عێراقی دەرکرد بۆ هاوردەکردنی دۆلاری ئەمریکی، بە مەبەستی دابینکردنی پێویستی کڕیارەکانیان بۆ ئەم دراوە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.


PM:12:46:15/11/2023