سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە رایگه‌یاند، "بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی رەتیدەکەنەوە بۆ ئەنجامدانی چارەسەر ببرێنە شاری نەجەف، ئەو بەرکەوتوانە لەلای دکتۆری دیکە چارەسەریان بۆ کراوە و ناکرێت لەلای دکتۆرێکی دیکە نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "چاندنی گلێنه‌ی چاو كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانكردوه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشه‌دا نه‌كردبێت نازانن، بۆیه ئێمه و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ئاماده‌نین بۆ ئەنجامدانی چارەسەر ببرێنە شاری نەجەف".
لوقمان عەبدولقادر وتیشی، "ئێمە بە گومانین لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، لە رابردودا ئێمە چوار بەرکەوتەمان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە رەوانەی وڵاتی ئێران کران، لە گۆڕینی دکتۆرەکانیان لە ئەنجامدا چاویان لەدەستدا، دوانەکەی دیکەش لەبەر ئەوەی لەکاتی خۆیدا نەبرابون، هەردوکیان نەشتەرگەرییەکەیان سەرکەوتوو نەبوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی له‌و لیسته‌دایه كه بچێته نه‌جه‌ف بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و پێشتریش زه‌رعی سپێنه‌ی چاوی كردوه، پزیشكه‌كان ئه‌زمونیان نییه و هه‌ر كه‌سێكیش به‌بێ ئه‌زمون كارێك بكات سه‌ركه‌وتو نابێت، هیوادارین حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەم داواکارییەکەمان بێن.