ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزی و گەیشتە ٧٦ دۆلار و ١٦سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلارو٧١ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨٠ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.