تورکیا گشتی دەرەوەی وڵاتی لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان( هەدەپ) قەدەخە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە" کە تورکیا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە ١١ پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ) قەدەخە کردووە" .
بە گوێرەی هەواڵەکان تەنانەت ئەو پەرلەمانتارانەی ئەندامی لیژنە جیاوازەکانن، ناتوانن لەگەڵ لیژنەکانیاندا گەشت بکەن
هەریەک لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی هەدەپ، سڕی سورەیان ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی هەدەپیش لەو پەرلەمانتارانەن، کە گەشتکردنیان بۆ دەرەوە لێ قەدەخە کراوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ، کە پێشتر ناوەکەی پارتی چەپی سەوز بوو، ٥٧ کورسی لە پەرلەمانی تورکیا هەیە.