چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت" دەستیان بەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەردا گرتووە و چوار تۆمەتباریش دەستگیرکراون". 

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن". 

ئەوەش هاتووە" لەم چالاکییەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین، کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە". 


PM:01:41:16/11/2023