پێگەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کاماڤینگا تا مانگی یەکی ساڵی2024 یاری ناکات، یاریزانەکە تا کۆتایی ئەمساڵ ئامادەنابێت، ئامانجیش ئامادەییەتی بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا.
دوای یەکەم پشکنینی پزیشکانی فەرەنسی، کاماڤینگا تووشی وەرچەرخانی ئەژنۆی ڕاستی دەبێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یان سبەی پشکنینی MRI لە ڤاڵدێبیباس بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لێی.
کاماڤینگا پاش بەرکەوتنی لەگەڵ عوسمان دێمبلی تووشی پێکان بوو لە راهێنانەکانی فەرەنسا.