بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، "هەر ئۆتۆمبیلێکی بێ سەرەتا لەسەر شەقامەکان ببینرێ دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەی".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە ئاگادارییەکدا، هاتووچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان وشوفێران ئاگاداردەکاتەوە، کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین و لێخوڕینی ئوتومبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو بەهەموو جۆرەکانیەوە،
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئۆتۆمبێلێک لەو جۆرە ببینرێت لەسەر شەقامەکان ،دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن هاتووچۆ و هێزە ئەمنیەکانی ترەوە، وە بەهیچ شێوەیەک نادرێتەوە بەخاوەنەکەی.
ماوەی چەندین ساڵە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە زیاتر بە مەلیکە ناسراون، چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند جارێک پشکنین و کۆد بۆ ژمارەیەکی زۆر لەو ئۆتۆمبیلانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کرا، جاوەنەکانیان تا ئێستا چاوەڕێی چارەنووسی ئۆتۆمبێلەکانیان یەکلای بێتەوە.