ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزی و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٤٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٢١ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.