ئەمریکا سزای چەند میلشیایەکی عێراقی دەدات

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای چەند میلشیایەکی شیعەکانی عێراق دەدات کە لە لایەن ئێرانەوە یارمەتیان دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە "ئیدارەی ئەمریکی لە ڕێگای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە سزای ئابوری چەند میلیشیایەکی عێراق دەدات کە سەر بە ئێرانن، بە هۆکاری هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا".

لەنێوان ئەو هێزە میلشیانەدا حیزبوڵای عێراقی کە یەکێکە لە میلشیا گەورەکانی سەر بە ئێران، بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاندووە و چەندین جار لە شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلەوە هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.



PM:08:34:17/11/2023