پاش ئەوەی رۆژنامەی ئاس گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێرجیۆ ڕامۆسی بڵاوکردەوە واژۆ لەسەر درێسی پاریس سانجێرمان و سڤییا دەکات و ڕەتیدەکاتەوە درێسێکی یانەی ڕیال مەدرید واژۆ بکات،ئەمەش نیگەرانی لە لەلایەن هاندەرانی ریاڵ مەدرید لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێرجیۆ ڕامۆس وەڵامی میدیای ئیسپانیای دایەوەو رایگەیاند: "پێش ئەو ساتەی رەتیبکەمەوە درێسی ریاڵ مەدرید واژۆ بکەم، پێشتر نزیکەی 6 درێسی ڕیال مەدریدم واژۆ کردبوو، ئینجا کەسانێک هەن لە زیادکردنی ئاشکرادا درێسەکە دەفرۆشن یان بە شێوەی ئۆنلاین دەیفرۆشن ".