هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ١٤٣ دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ١٤٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی یەک ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ٥٣ هەزار و ٥٠٣ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٢٨ ملیۆن و ٦١٠ هەزار و ٧٠٠ دۆلار دۆلار بووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٣٥ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣٣٩ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٢١ ملیۆن و ٤٢٥ هەزار و ٣٤٣ دۆلاری فرۆشتبوو. 

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا یەک ملیار و ٧٠ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٦٩٣ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ١٠٣ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:02:14:18/11/2023