گۆرانیبێژی لاوی کورد نەڤید زەردی باس لە نوێترین کاری هونەری خۆی دەکات بە ناوی (فێرت کردم). .
نەڤید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە"بەشێک لە گۆرانی فێرت کردم پێشکەشتان بێت دوای ساڵ و نیوێک دابران لە کاری هونەری بەم کارە نوێیە گەڕامەوە".
بەرهەمە نوێکەی نەڤید لە ئاوازی خۆیەتی و هۆنراوەی رەنج سەنگاوییە.
نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.