نیاز عەبدوڵڵا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا

نیاز عەبدوڵا کە خانمە ڕۆژنامەنوسێکی کوردە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا.

نیاز عەبدوڵا لەبارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" رۆژی ١٦ی نۆڤەمبەر لە شاری نیویۆرك لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانیم پێبەخشرا". 

لەبارەی خەڵاتەکەوە نیاز عەبدوڵڵای رۆژنامەنووس ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵاتەكە پێشكەش بە (زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی) دەکات. 

دەشڵێت" سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری ڕۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی درووستكردنی گۆڕانكاری". 

خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی ساڵانە لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسانی خەباتکار لە پێناو ئازادی و دژایەتی گەندەڵی. 


PM:03:48:18/11/2023