یانەی مانچستەر سیتی نرخی گواستنەوەی جواو کانسێلۆی بەرگریکاری پورتوگالی دیاریکرد.
یاریزانە بەرگریکارە راستەکەی پورتوگال بە خواستن ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵدەدات ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، سیتی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی بیفرۆشێت، ئەمەش نرخێکە کە ئیدارەی بەرشەلۆنە بە زیادەڕۆیی دەزانێت، ئەمە جگە لەو کێشە داراییانەی کە ڕووبەڕووی یانەکە دەبێتەوە.
بەڵام هیوایەک لەناو کامپ نۆدا هەیە کە سیتی بە هەڵسەنگاندنی خۆیدا بچێتەوە، چونکە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە سیتی دەکات بۆ ئەوەی بە خواستنێکی دیکەی وەرزێک بە بژاردەی کڕینی ئیجباری بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ بیکڕێت.
گرێبەستەکەی کانسێلۆ لەگەڵ سیتی تا هاوینی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت.