ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرز بووە و گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٨٤سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلارو٥٠ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨٠ دۆلار و ٣٩ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.