بەرشەلۆنە گورزێکی گەورەی بەرکەوت

یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوتوو گاڤی تووشی پێکان بوو. گاڤی لێدانێکی بەهێزی لە ئەژنۆی ڕاستی بەرکەوت،ئەمەش دژی جۆرجیا لە گێمی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی٢٠٢٤.

دواتر گەڕایەوە بۆ یاریکردن، و لەکاتی کۆنترۆڵکردنی تۆپێکدا هەستی بە ئازارێکی بەهێز کرد لە هەمان شوێنی ئەژنۆدا،

بە قسەی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانیا ئەمە وەرچەرخانی ئەژنۆیە، و بەپێی پلەی لێدانەکە ماوەی ئامادەنەبوونی دیاری دەکرێت.

گاڤی بە گریان و بە ئازارەوە هاتە دەرەوەو پێشبینی دەكرێت پێکانەکەی قورس بێت و  چاوەڕوانی پشکنینی پزیشکی یانەی بەرشەلۆنە دەکرێت تا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری ن
بکرێت.


PM:11:57:19/11/2023