کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە چڕتر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دبنەوە و لە حاجی عۆمەران دەگاتە سفر(٠) پلەی سلیزی.


بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، بەجۆرێک  لە کاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار وهەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
 
پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێ لەگەل بەفر بارین لەشاخەسنووریەکانی ئەم ناوچەیە.
 
لە پارێزگای هەولێر لە سەنتەری شار وهەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەورو بەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ , وە لەناوچەکانی بالەکایەتی وەناوچە شاخاویە سنوورەیەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران وە بەفر.

 لە پارێزگای سلیمانی  لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە . 

ناوچەکانی گەرمیان: لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەمال و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا . 

پاریزگای هەڵەبجە: لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەورو بەری وە کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکوو کاتەکانی ئێوارە

سبەی سێ شەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣کەشی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە کۆتایی دێت وە ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :١٦ پلەی سیلیزی پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی 

دهۆک : ١٢ پلەی سیلیزی 

کەرکوک: ١٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی 

زاخۆ: ١٣  سیلیزی 

گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی 

حاج ئۆمەران: سفر پلەی سیلیزی

سۆران: ٨ پلەی سیلیزی  



PM:12:10:20/11/2023