بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاشی بەرز کردۆتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ١٠٧هەزار و ٥٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢١٣ ملیۆن و ٥١٧ هەزار ٥٦٢ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٩ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لاکاتێکدایە دوێنێ یەکشەمە بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٥ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٢٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢١١ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشیوەی کاشە..
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٧هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.