شەش رێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی بارانبارین دا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بەهۆی باران بارینەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە و ئاگاداریان دەکاتەوە و دەلێت  "ئاگاداری خلیسکاندن بە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە".

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شەش رێنمایی گرنگ بۆ شۆفێریکردن لەکاتی باران باریندا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند "پێویستە لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزوترین کات بگۆڕدرێت".

شۆفێریکردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی دیكه‌ ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبون لە ڕوداوەکانی هاتوچۆ بۆیە، ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی بکەن و بەو هیوایەی بە دوربن لە ڕوداوەکانی هاتوچۆ.
 
شەش رێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا

یه‌كه‌م: بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بەبێ ئاگای شۆفێری دەکەن، کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت بۆیە کاتێک بارودۆخ گونجاو نەبو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆ ئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕودەدەن لە چواردەوریان.

دوه‌م: پێویستە لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزوترین کات بگۆڕدرێت.

سێیه‌م: ئاگاداری خلیسکاندن بە، ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەوەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوەکە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕوبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠ کلم لە کاتژمێرێکدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئوتومبیلەکە بە توندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دوبارە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیتەوە.

چواره‌م: دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعه‌ Cruise control) لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنتڕۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.

پێنجەم: خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر دەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتردەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن. 

شەشەم: پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئۆتۆمبێلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت. 


PM:02:08:20/11/2023