دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری هەولێر و دهۆک، هەفتەی داهاتووش لە سنووری سلێمانی دابەشدەکرێت". 

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتووشدا شایستەی دارایی ئەو مانگە لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابەشدەکرێت.


PM:09:15:20/11/2023