پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" سبەینێ سێشەممە نابێته‌ پشووی فەرمی". 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕايگه‌یاند" به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی سبەینێ سێشەممە له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هیچ مه‌ترسییه‌كی لافاو و بارانبارین نییە، هەر بۆیە ده‌وام ئاساییه‌ و پشوو نییه‌".

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە، حکومەتی هەرێمیش لە سەرجەم دام و دەزگاکان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، ئەمڕۆی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 


PM:11:15:20/11/2023