زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئەیلولی) فەرمانبەران دەخرێتەڕوو

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بەغداد ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە ڕەوانەی هەرێم دەکات"، دەشڵێت" بۆ ناردنی مووچەی سێ مانگی دیکە، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە". 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بە میدیاى نزیك له‌ پارتی ڕاگەیاندووە" تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو (٧٠٠) ملیار دیناری دیکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو، بە گەیشتنی (٧٠٠) ملیار دینارەکە، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (ئەیلولی) ئەمساڵ دەکرێت.

هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر حکومەتی فیدراڵ داوای تەرازووی پێداچونەوەیان کردبوو، دوێنێ دووشەممە تەرازووی پێداچونەوەیان بۆ نێردراوە. 

ڕوونیشیکردەوە، بۆ ناردن و پێدانی مووچەی سێ مانگی دیکەی مووچەخۆران، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم هەیە و بە دوای ڕێگەیەک دەگەڕێن بۆئەوەی مافەکانی موچەخۆران پێشێلنەکرێن‌. 


AM:12:07:21/11/2023