ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٣٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.